لڤیا داوا له بایرن ده‌كات رێگه‌ی بده‌ن بچێته مه‌درید
له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا رۆژنامه‌ی ئاسی یسپانی ئه‌وه‌ی بڵاو كرۆدته‌وه كه بریكاری لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید گفتوگۆی هه‌یه و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجامداوه، له به‌رامبه‌ردا یانه باڤارییه‌كه ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هێرشبه‌ره ببێت و گفتوگۆ له باره‌یه‌وه بكات.
لیڤاندۆڤسكی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌ی بكات، كه له ئێستادا ته‌نها ره‌زامه‌ندی بایرن میونخ ماوه تا رێككه‌وتنه‌كه به ئه‌نجان بگات، به‌ڵام ریاڵ مه‌درید ئاماده نییه بۆندی فه‌رمی پێشكه‌ش بایرن بكات تا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی رازییه له گفتوگۆ كردن.
م
