ریاز محرز شكست به ترامپ دێنێت
سادق خان، هێرشی كرده سه‌ر كاندیدی ده‌مارگیری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ، كه به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئایینی ئیسلام و موسڵمانان، به‌ڵگه‌شی بۆ قه‌سه‌كانی به ئه‌ستێره‌ی موسڵمان، ریاز محرز هێنایه‌وه.
سادق خان داوایه‌كی ئاراسته‌ی ترامپ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری نموونه‌ی موسڵمانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له ئینگلته‌را بكات، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ریاز محرز، كه سه‌باره‌ت به پارێزگاری له‌نده‌ن نموونه‌یه‌كی شهرفهمهندانهی یاریزانی موسڵمانه، نه‌خاسمه كه محرز سه‌ری موسڵمانانی، به پابه‌ندبوون و رهوشتبهرزی له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی به‌رزكردووه‌ته‌وه.
سادق خان، كه یه‌كه‌م پارێزگاری موسڵمانه گه‌یشتبێته ئه‌و پۆسته به ترامپی گوت "وه‌ره سه‌یری یاریزانی موسڵمانی جه‌زائیری ریاز محرز بكه، كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی له ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا".
محرز، له ئاهه‌نگی وه‌رگرتنی قه‌لغانی خولی نایابی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دایكه باڵاپۆشهكهی و ئاڵای جه‌زائیره‌وه ده‌ركه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی شتێك بكاته‌وه، ئه‌ویش موسڵمانه و شانازیشی پێوه ده‌كات.
دۆناڵد ترامپ، به لێدوانه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی له‌دژی موسڵمانان، جیهانی ئیسلامی تووڕه كرد، كه دوایینیان پارێزگاری موسڵمانی له‌نده‌ن سادق خان بوو. دوای دره‌وشانه‌وه‌ی به‌رچاوی محرز له ئینگلته‌را و له‌گه‌ڵ لیسته‌ر سیتی، چه‌ندین گرێبه‌ستی له چه‌ندین یانه له ئیسپانیا و ئینگلته‌را پێگه‌یشت، كه دوایینیان له‌لایه‌ن ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسناڵه‌وه بوو، كه به كارگێڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محرز بكه‌ن به‌هه‌ر نرخێك بێت، كه لیسته‌ر و یاریزانه‌كه داوای ده‌كه‌ن". نه‌خاسمه یانه‌كه پێشتر به‌نیاز بوو گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محرزدا بكات، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌وه‌نده به‌ناوبانگ نه‌بوو، بۆیه چاویان له مه‌سه‌له‌كه پۆشی، هه‌رچه‌نده به دڵی ڤینگه‌ر بوو، ڤینگه‌ر دانی به‌وه‌دانا محرز یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای جیهان، كه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئارسناڵ سوود له تواناكانی وه‌رگرێت.
م
