سێ یانەی ئینگلیزی داوای باکا دەکەن
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی رایگەیاندووە، لیڤەرپوول، ئارسیناڵ رکابەرییەکی بەهێز لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن و یانەی وێستهامیش پلانی گواستنەوەی باکای داناوە و ئامادەیە 16 ملیۆن پاوەند بداتە میلان.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وێستهام بەتەنیا تاوەکو ئێستا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی باکا دەستپێکردووە، لیڤەرپوول و ئارسیناڵیش چاودێری داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ میلان دەکەن دوای بەڕێکردنی وەرزێک لەگەڵ رۆسۆنێری بەبێ نازناو.
هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لە وەرزی رابردوودا 20 گۆڵی بۆ یانەی ئەیسی میلان تۆمارکرد، 18 گۆڵی لە خولی سێریا ئەی بوو و دوو گۆڵیشی لە جامی ئیتاڵیا تۆمارکرد.
م
