باشترینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکران

باشترینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکران
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە.



یۆفا لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا ناوی 18 یاریزانی بڵاوکردەوە کە بەباشترینەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکراون.



لە یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئەمساڵی چامپیۆنسلیگدا ناوی ٦ یاریزان هەیە، لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدش بەهەمان شێوە ناوی ٦ یاریزان هاتووە لە یانەی بارسێلۆنا ٣ و لە بایرن میونشن ٢ لە پاریس سانجێرمانیش ناوی یەک یاریزانی تێدایە.



گۆڵپارێز: یان ئۆبلاک، مانوێل نۆیەر.



هێلی بەرگری: دیێگۆ گۆدین، خوانفران، سێرجیۆ رامۆس، مارسێلۆ، تیاگۆ سیلڤا.



هێلی ناوراست:گابی، کۆکێ، تۆنی کروس، لوکا مۆدریچ، ئەندرێس ئێنێستا.



‌هێلی هێرشبەر:ئەنتۆنیۆ گریزمان، کریستیانۆ رۆنالدۆ، گاریس بەیڵ، لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.




م
Top