باوكی نەیمار دەڵێت چوونی نەیمار بۆ ریال مەدرید ئەو یاریزانە ناشرین دەکات
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت سیناریۆی گواستنەوەی لویس فیگۆ لە بارسێلۆنا بۆ ریال مەدرید دووبارەبکاتەوە و نەیمار داسیلڤاش لەو یانەیە بباتە ریزەکانی یانەکەی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەمبارەیەوە لێدوانێکی جۆنیۆر داسیلڤای باوکی نەیمار کە لەهەمانکاتدا بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەشە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا دەڵێت چوونی نەیمار بۆ ریال مەدرید وێنەی ئەو لەپێش چاوی هەمووان ناشرین دەکات.
باوکی نەیمار ئەوەشی راگەیاندووە، پەیوەندیکردنی نەیمار لە بارسێلۆناوە بۆ ریال مەدرید وەک پەیوەندیکردن ئەو یاریزانە لە سانتۆس بۆ کۆرێنشیانزە کە دوو رکابەری بەهێزی بەرازیلن.
نەیمار داسیلڤا، لە ساڵی 2013 لەیانەی سانتۆسەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا کردووە، تاوەکو ئێستاش گرێبەستی ئەو یاریزانە قسەوباسی زۆری لەسەرەوە و نرخی گواستنەوەی یاریزانەکەش ئەگەرچی بارسێلۆنا دەڵێت ئەو یاریزانەیان بەرامبەر 57 ملیۆن یۆرۆ کڕیووە، بەڵام هێشتا جێگەی پرسیارە.
م
