بۆچی ریاڵ مه‌درید ده‌ست به‌ردارى که‌ریم ده‌بێت
رۆژنامه‌کانى ئیسپانیا ئاشکرایان کردووه که له ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که پێش ده‌ست پێکردنى یارییه‌کانى جامى نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر به شێوه‌کى زاره‌کیش بێ لیڤاندۆڤسیکى پۆڵه‌ندى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بایرن میونشن رازى بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له هاوینى داهاتوودا به‌ره‌و ریزه‌کانى یانه‌ى شاهانه بیگوازنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ست به‌ردارى که‌ریم بنزیما ببن بۆ یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسی که هاوینى رابردووش داواى گواستنه‌وه‌یان کردبوو.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه که به‌ڕێوه‌به‌رى کاره‌کانى لیڤاى پۆڵه‌ندى چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه شاهانه‌دا کۆبووه‌ته‌وه، وه پێی راگه‌یاندون که یه‌که‌م مه‌رجى لیڤاندۆڤیسکى بۆ په‌یوه‌ندى کردن به یانه ى شاهانه‌وه رۆیشتنى که‌ریم بنزیمایه له یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
م
