بۆچی جۆزێ مۆرینهۆ به‌ڵێنی خاپووركردنی ئیسپانیا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ پرایمه‌رلیگ ده‌دات
مادام من به خه‌ونه گه‌وره‌كه‌م گه‌ییشتم ئیتر هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه
جۆزێ مۆرینهۆی ته‌مه‌ن 53 ساڵ، پاش دوورخستنه‌وه‌ی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج، جارێكی دیكه له ده‌روازه‌ی شه‌یتانه سووره‌كانه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه‌شوهه‌وای ئاگرینی پرایمه‌رلیگ. یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پاش دوورخستنه‌وه‌ی لویس ڤان خالـی هۆڵه‌ندایی، پاش دوو ڕۆژ به فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوونی مۆرینهۆی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه له 3 ساڵی داهاتوودا ڕاگه‌یاند.
بۆنده‌كه‌ی مۆرینهۆ به یه‌كێك له گرانبه‌هاترین بۆنده‌كانی مێژووی تۆپی پێ هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه مۆو ساڵانه 15 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌ی ڕاهێنه‌ران له جیهاندا. بۆنده‌كه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌توانرێت بۆ 2 سالی دیكه درێژ بكرێته‌وه.
مۆرینهۆ پاش به فه‌رمی ناساندنی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی شه‌یتانه سووره‌كان ڕایگه‌یاند پێویست به‌وه ناكات هیچ قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌م، كه‌س نییه ئه‌وه نه‌زانێت كه چه‌نده خه‌ونم به‌م ڕۆژه‌وه بینیوه و هه‌رگیز ئه‌وه‌م نه‌شاردووه‌ته‌وه كه مێژووی ڕاهێنه‌رایه‌تی من كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و واز بهێنم و به وێستگه‌ی خۆشه‌ویستترین و گرانبه‌هاترین یانه‌ی جیهاندا تێپه‌ڕ نه‌بووبم. بۆیه مادام من به خه‌ونی خۆم گه‌یشتم ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت كه له‌م جیهانه ئه‌فسوناوییه‌ی تۆپی پێدا شتێك نییه ناوی مه‌حاڵ بێت.
پاكسازی ئینجا پاكسازی
مۆرینهۆ به 2 مانگ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد ڕێككه‌وتبوو كه شوێنی ڤان خال ده‌گرێته‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌یشه‌وه پلانی خۆی به ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه داوه و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه، به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ی مۆرینهۆ سه‌ره‌تا ده‌بێت یانه‌كه له یاریزانه‌كانی ئێسته‌ی پاك بكرێته‌وه و 9 یاریزان ده‌بێت درێسی یونایتد دابنێن، جا هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌ویش هێنانی یاریزانی نوێیه بۆ شوێنه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی "سكای سپۆرت"ـی بریتانی، مۆرینهۆ لیستی 10 یاریزانی ئاماده كردووه كه ده‌بێت له‌م هاوینه‌دا ڕوو له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆرد بكه‌ن. ئه‌م 10 یاریزانه هه‌ر له گۆڵپارێزێكه‌وه تا هێرشبه‌ری له خۆی گرتووه.
تا ئێسته‌یش ئه‌وه‌ی زانراوه دی خیا، دی پای، مارسیاڵ و ڕۆنی نه‌بێت كه‌سی دیكه گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی له ئۆڵدترافۆرد نه‌ماوه. بۆیه مۆرینهۆ 300 ملیۆن یۆرۆی خراوه‌ته به‌ر ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی سه‌رباری پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌و 10 یاریزانه‌ی كه به نیازی فرۆشتنیانه، یانه‌كه نوێ بكاته‌وه.
به‌ڵێنێكی گه‌وره‌ی داوه
مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رانی مان یونایتد، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و كۆتایی به باڵاده‌ستی ئیسپانییه‌كان له ئه‌وروپادا ده‌هێنێت و له ماوه‌ی 2 وه‌رزدا چامپیۆنس لیگ ده‌هێنێته‌وه ئینگلته‌را كه ماوه‌ی 3 وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كه ئیسپانییه‌كان به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی داوه كه مانچسته‌ر هه‌ر له وه‌رزی داهاتووه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی ناسناوه‌كان.
مانچسته‌ر ده‌سووتێت
وه‌رزی داهاتوو پێپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچسته‌ر سیتی ده‌كات، جارێكی دیكه ململانێی گه‌رم و شه‌ڕه‌لێدوان و خرۆشی مێدیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م دوو ڕاهێنه‌ره هه‌ر له سه‌رده‌می بوونیان له ئیسپانیا و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی یارییه‌كانی كلاسیكۆی ئیسپانیاوه، ئیتر كۆڵیان له‌یه‌ك نه‌داوه، پێپ ئیسپانیای له داخی مۆرینهۆ جێهێشت ڕووی له ئه‌ڵمانیا كرد، كه‌چی مۆو هه‌روازی لێ نه‌ده‌هێنا.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو من كه‌سێكم چێژ له تۆپی پێ وه‌رده‌گرم بۆیه وه‌ك خۆم به گه‌نجی ماومه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نموونه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌تان پێ بڵێم گواردیۆلایه، ئه‌و چه‌ند ساڵ پێش سه‌ری هه‌مووی قژ بوو، ئێسته هیچی پێوه نه‌ماوه، چونكه ئه‌و چێژ له تۆپی پێ ناكات، ئه‌و له پشت یاریزانه‌كانیه‌وه خۆی ده‌شارێته‌وه و كاتێكیش تووشی دۆڕان ده‌بێت ئیتر ژیانی لێ ده‌شڵه‌ژێت.
گواردیۆلایش ئه‌و كاته‌ی هه‌وڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه بایرن جێ ده‌هێڵێت و ئه‌نچیلۆتی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، به ستایشی كارلیتۆ مۆرینهۆی تیرباران كرد. پێپ ڕاگه‌یاند ئه‌نچیلۆتی نموونه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌یه كه كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی به‌به‌ها ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی ڕاهێنه‌رانی دی له نموونه‌ی مۆرینهۆ كه هه‌میشه په‌ڵه‌ی ڕه‌ش به نێوچاوی ئه‌م پیشه‌یه‌وه ده‌نێن.
جا بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رزدا ئیتر جارێكی دیكه خرۆشی و گه‌رمی، یارییه‌كانی تۆپی پێی ئیگلیزی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و شه‌ڕی ئه‌م دوو كۆنه دوژمنه‌یش هێنده‌ی دیكه گه‌رمی بكه‌ن.
م
