یوڤینتوس لەگەڵ ئالڤێش بۆند واژۆ دەكات و چاوەڕێی وەڵامی ماسكیرانۆیش دەكات

یوڤینتوس لەگەڵ ئالڤێش بۆند واژۆ دەكات و چاوەڕێی وەڵامی ماسكیرانۆیش دەكات
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، بۆند لەگەڵ دانی ئالڤێشی بەرگریكاری بەڕازیلیی یانەی بەرشلۆنە واژۆ دەكات، دەبێت پێش 5ـی مانگی دادێ ئەو بۆندە بگاتە بنبەست، كە بە پێی زانیارییەكان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ ساڵێكی تریش، بۆ هەر ساڵێكیش مووچەی نزیكەی 4 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

هەرچەندە ئالڤێشی 33 ساڵان، وەرزی رابردوو بۆندەكەی لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ 2 ساڵ نوێ كردەوە، بەڵام یەكێك لە بەندەكانی نێو بۆندەكەی، رێی دەدات بەبێ بەرانبەر بچێتە هەر یانەیەك كە خۆی بیەوێت، بەو مەرجەی ئەو بۆندە پێش 5ـی مانگی دادێ بێت.

یوڤی دەیەوێت ماسكیرانۆیش بباتە ریزەكانییەوە، بەڵام تا ئێستە وەڵامی كۆتایی لەو یاریزانە وەرنەگرتووە، ئەمە لە كاتێكدایە بۆندی ئەو ئەستەمی زۆری دێتە پێش.




م
Top