یانەی رۆما رازیبوە بە فرۆشتنی پیانچ بە یوڤێنتوس

یانەی رۆما رازیبوە بە فرۆشتنی پیانچ بە یوڤێنتوس
یانەی رۆما نزیك بووەتەوە لەوەی رازی بێت یاریزانی ناوەڕاستیان میرالیم پیانیچ بفرۆشن، بە تایبەت كە لە سەروەختێكی خراپی دارایی یانەكەدا، داوای زیادكردنی مووچەكەی كردووە.

بەشدارینەكردنی رۆما لە چامپیۆنس لیگی وەرزی دادێ و گووشاری یەكیەتیی تۆپی پێی ئەورووپا لەسەر یانەكە بەوەی تا 30ـی یۆنیۆی 2016 هاوسەنگی بوودجە ئامادە بكات، هاندەر و رێخۆشكەرن، تا ئەو یاریزانە رێی بەرەو یانەی یوڤێنتوس بگرێتە بەر، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی یانەكە چەند جارێك ئەوەیان دووپات كردووەتەوە كە دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن.

بۆندی پیانیچ تا یۆنیۆی 2018ـیە و ئەگەر رۆما دەستبەرداری بێت، قازانجێكی باش دەكات. یوڤی ئامادەیە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ بدات، لەگەڵ پلیتی یەكێك لە سیمۆنی زازا، رۆبێرتۆ پێرێرا و كوادۆ ئەساموا.





م
Top