یوڤێنتوس پلانی داناوە بۆ دەستخستنی دوو یاریزانی ریال مەدرید
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بڵاوی كردووەتەوە، كە یانەی یوڤێنتوس دەیەوێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریددا دەست بە دانوستاندن بكات، لە بارەی دەستخستنی هەریەك لە تۆنی كرووس و ئیسكۆوە.
یوڤی سەركەوتوو بووە لە دانوستاندنەكان لە بارەی دەستخستنی ئالڤێشەوە، دەیشیەوێت ماسكیرانۆیش دەست بخات، دوو یاریزانی ریاڵ مەدریدیشی بە ئامانج گرتووە، بەڵام ئەو كارە بۆ یانەی خانمە پیرەكە ئاسان نییە، چونكە فلۆرێنتینۆ پێرێز لە باری فرۆشتنی یاریزانانی یانەكەیەوە، بە ئاسانی نایەتە را، بە تایبەت كە كرووس ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكە پیشان داوە.
م
