گۆڵپارێزەكەی بەڕازیل بەسەر رۆناڵدۆ و مێسیدا سەركەوت

گۆڵپارێزەكەی بەڕازیل بەسەر رۆناڵدۆ و مێسیدا سەركەوت
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید، راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئەوەی خستووەتە روو كە گۆڵپارێزێكی بەڕازیلی لە رووی بردنەوەی ناسناوەكانەوە، بەسەر مێسی و رۆناڵدۆدا سەركەوتووە.

ئەو گۆڵپارێزە، خۆلیۆ سیزاری گۆڵپارێزی ئێستەی یانەی بەنفیكای پورتوگالیی، كە ساڵانێكی زۆر بەرگری لە گۆڵی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی كرد.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، سیزار 155 خاڵی بە دەست هێناوە و ئینیێستایش بە جیاوازیی خاڵێك لە خانەی دووەم دێت.

سیزار 5 ناسناوی خولی ئیتاڵیا، چامپیۆنس لیگ لەگەڵ ئینتەر میلان، دوو جار خولی پورتوگال، كۆپا ئەمەریكا و جامی كیشوەرەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بردووەتەوە.

مێسی بە 151 خاڵ لە خانەی چوارەم دێت و رۆناڵدۆیش بە 20 خاڵ لە خانەی 98ـی ریزبەندییەكەدایە.




م
Top