مانچستەر یونایتد بۆندەكەی راشفۆردی نوێ كردەوە
راشفۆرد لە یەكەم وەرزیدا ئاستێكی باشی لەگەڵ مانچستەر یونایتددا پێشكەش كرد، 8 گۆڵی لە 18 یاریی هەموو پاڵەوانیەتییەكاندا تۆمار كرد.
ئەو یاریزانە 18 ساڵانە، هەینیی رابردوو بۆ یەكەمجار لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەركەوت و بەرانبەر ئوسترالیا یاریی كرد، ئەوەیش هەلی چوونە نێو پێكهاتەی ئینگلتەرای بۆ یۆرۆی 2016 زیاتر دەكات.
هاوكات یانەكە بۆندی بەرگریكاری لاوی كامیرۆنی پۆرسۆیك جاكسۆن تا 2020 نوێ كردەوە، لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ ساڵێك دواتریش.
ئەو یاریزانە 19 ساڵانە، لە ئاستە جیاوازەكانی ئەكادیمیای مانچستەر بووە، پێش ئەوەی لە نۆڤێمبەری رابردوودا بۆ یەكەمجار لە ریزی تیپی یەكەم بەرانبەر وێست بڕۆمیچ یاری بكات.
ئەو لە 14 یاریدا وەك بەرگریكاری چەپ یاریی كرد، بووە خاوەن باشترین یاریزانی ژێر 21 ساڵان لە دیدی هاندەرانەوە.
م
