مەرجەكەی سیمۆنێ بۆ مانەوەی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید چیە
میخێل ئەنخێل ڤیامارینی خاوەنی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، دەزانێت ئەگەر پاڵپشتیی دارایی سیمۆنی بكات بۆ كڕینی یاریزانان، كێشەی بۆ دروست دەبێت.
لای خۆیەوە دییێگۆ سیمۆنی، مەرجی مانەوەی بە گەڕانەوەی دیێگۆ كۆستای هێرشبەری پێشوویانەوە بەستووەتەوە، كە دوو ساڵە لە ریزەكانی یانەی چێڵسی یاری دەكات.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، كە سیمیۆنی دەزانێت پێویستە هێرشبەرێكی بەهێزی هەبێت، بە تایبەت كە ئەم وەرزە هەموو پاڵەوانیەتییەكانی دۆڕاند.
ئەوەی جێی سەرنجە، كۆستا بڕیاری مانەوەی لە ستامفۆرد بریدج داوە، لەژێر سەرپەرشتیی ئەنتۆنیۆ كۆنتیی راهێنەری تازەی یانەكە.
م
