پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بەرانبەر كۆریای یەكگرتوو

پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بەرانبەر كۆریای یەكگرتوو
وا بریارە ئەمرۆ سێشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە هەڵبژاردەی كوردستان دووەمین یاری خۆی لە كۆمەڵەی دووەم یاری بكات بەرانبەر هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو لە یاریگەی دینامۆی شاری سۆخۆمی پایتەختی ئەبخازیا.
هەرچەندە هەردوو هەڵبژاردە سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر كردووە، بەڵام بۆ دەستنیشانكردنی پلەی یەكەم و دووەم یاری دەكەن، هەڵبژاردەی كوردستان پێویستی بە بردنەوە و یەكسانبوون هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات و هەڵبژاردەی كۆریای یەكگرتوو پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی یەكەمی كۆمەڵەكەی بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بۆ یارییەكەی ئەمرۆ خەسرو گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بەم پێكهاتەیە یاری دەكات.
گۆڵپارێز: سەرهەنگ موحسین
هێڵی بەرگری: خالید موشیر- هەردی سیامند - بەیار ئەبو بەكر - جاسم حاجی
هێڵی ناوەراست: میران خەسرۆ - محەمەد سابیر - هونەر ئەحمەد - دیار رەحمان
هێڵی هێرشبەر: ئەیوب ئەیاد - فەرحان شوكر
هەردوو نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان میللەت جەمال و محەمەد خالید سەبارەت بە گۆرانكارییەكانی پێكهاتەی سەرەكی گوتییان: راهێنەر خەسرەو گورون لەم پێكهاتەیە سێ گۆرانكاری ئەنجامداوە لە چاو یاری یەكەم، كاتێك محەمەد سابیر لە شوێنی عەلی عەزیز یاری پێكردووە و هونەر ئەحمەد لە شوێنی كۆسرەت بایز و ئەیوب ئەیاد لە شوێنی فەرهەنگ وریا یاری پێكردووە.
رێبین رەمزی
Top