ناوبژیوانانی كوردستان یارییە گرنگەكان بەرێوە دەبن

ناوبژیوانانی كوردستان یارییە گرنگەكان بەرێوە دەبن
لەگەڵ بەشداریكردنی هەڵبژاردەی كوردستان لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان لە هەرێمی ئەبخازیا، شاندێكی ناوبژیوانان بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكان دەكەن، لە یەكەم رۆژی پاڵەوانێتیەكە لێژنەی ناوبژیوانان، هەریەكە لە لەبیب وەكو ناوبژیوانی ناوەراست و دارا جەلال وەكو یاریدەدەری یەكەم و سەفین قادر وەكو یاریدەدەری دووەم و محەمەد حەسەن وەكو ناوبژیوانی چوارەم و جەعفەر فەهیم وەكو سەرپەرشتیاری یارییەكان، بەسەركەوتووی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و دوورگەی جاكوس بەرێوەبرد بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆرهاندەران، رۆژی دووشەممە لێژنەی ناوبژیوانان یارییەكی تر بە دەستەی ناوبژیوانانی كوردستان راسپارد، كاتێك محەمەد حەسەن وەكو ناوبژیوانی ناوەراست و دارار جەلال یاریدەدەری یەكەم و سەفین قادر یاریدەدەری دووەم و لەبیب حەبیب ناوبژیوانی چوارەم و جەعفەر فەهیم سەرپەرشتیاری یاری، بەسەركەوتووی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ریتیا و پادانیا بەرێوە برد.
وا بریارە رۆژی سێشەممە دەستەی ناوبژیوانانی كوردستان دوو یاری گرنگ بەرێوەبن، محەمەد حەسەن وەكو ناوبژیوانی ناوەراست و سەفین قادر وەكو یاریدەدەری یەكەم یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پەنجاب و سۆمیلاند بەرێوەبن و لەبیب حەبیب وەكو ناوبژیوانی ناوەراست و دارا جەلال وەكو یاریدەدەری یەكەم یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و ئەرمینیای رۆژئاوا بەرێوەببن و جەعفەر فەهیم وەكو سەرپەرشتیاری راگەیاندنی یارییەكە دەستنیشانكرا.
رێبین رەمزی
Top