خەندە لە خولی ئەڵمانی دەدروشێتەوە
خەندە سەدرەدین گۆڵگاری خولی فوتساڵی عێراق کچە یاریزانی تەمەن ٢١ ساڵی یانەی ئافرەتانی شاری ھەولێر کە ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە لەگەڵ خانەوادەکەی چۆتە ئەڵمانیا لە دوای گەیشتنی بۆ ئەم وڵاتەش پەیوەندی بە ریزی یەکێک لە یانەکانی ئەو وڵاتە دەکات لە یاری تۆپی پێی لە دوای تاقیکردنەوە و ھەڵ سەنگاندن بۆی ڕاستەوخۆ بانگەشتی ریزی یانەکەی دەکەن ئێستاش خەندە لەگەڵ یانەکە خەریکی مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئافرەتان لەسەر ئاستی وڵاتی ئەڵمانیا لە بارەی پەیوەندی کردنی بە یانەکەش خەندە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای چوونم بۆ وڵاـی ئەڵمانیا بە ھۆی ئەو خولیایەی بۆ تۆپی پێم ھەبووە بەردەوامم بوو لەسەر وەرزش کردنم پەیوەندیم بە یانەی Herzlake کرد ھەر یانەی شارەکەی خۆم بوو ، دوای ئەوەی سەردانم کردو لەلایەن ڕاھێنەرانی تیپی کچان تاقیان کردوومەوە و ڕاستەوخۆ داوایان کرد یارییان بۆ بکەم، لە بارەی گرێبەست کردنیش گوتی" ھەموو کارەکانم تەواو کردوە لەگەڵیان بە شێوەیەکی فەرەمی بەڵام لە رۆژانی داھاتوو ھەمووی تەواو دەبێت، گوتیشی " لە ئەڵمانیا زۆر ھاوکارمانن لە وەرزش کردن و ھەوڵیش دەدەم باشترین ئاست پێشکەش بکەم و ببمە نموونەی کچی کورد لە یانەکەیان.
کارزان کانەبی
