غەفورعوسمان خۆی یەک لای نەکردۆتەوە

غەفورعوسمان خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
غەفورعوسمان خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
غەفور عوسمان گۆڵپارێزی یانەی وەرزشیی ئاراراتی ھاوینە ھەواری پیرمام کە ماوەی چەند وەرزێکە پەیوەندی بە یانەی ئارارات کردوە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەرگری لە گۆڵی یانەکە دەکات، بەڵام بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان غەفور خۆی یەک لای نەکردۆتەوە کە ئایا دەچێتە یانەیەکی تر یاخود ھەر لە پیرمام دەمێنێتەوە، لە بارەی مانەوە و ئەگەری رۆیشتنی لە یانەکەش غەفور عوسمان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" تاکو ئێستا من وەکو گۆڵپارێزی یانەی ئارارات ماوم و بەردەوام لە یانەکە ، بەڵام نازانم بۆ بەیانی چی دەبێت ڕەنگە گرێبەستی باشم بۆ بێت بچمە یانەیەکی تر لە بارەی پێشکەش کردنی گرێبەست لەلایەن یانەکانی تر غەفور گوتی" ماوەیەکی کەمە خولی نایابی کوردستان کۆتایی ھاتووە تاکو ئێستاش لەگەڵ ھیچ یانەیەک بەفەرمی دانەنیشتوومە بۆ ئەوەی قسە لەسەر داھاتووی خۆی بکەم ، لە بارەی ئیدارەی یانەی ئاراراتیش کە داوای مانەوەیان لە ناوبراو کردبێت غەفور گوتی" تاکو ئێستا ئەوانیش بەفەرمی داوای مانەوەیان لە من نەکردوە بۆ ئەوەی بەردەوام بم، بەڵام من لە مەشقەکانی خۆم بەردەوام دەبم بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی خۆمان بەرز بکەینەوە لە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان باشترین ئاست پێشکەش بکەین چونکە خولی نایابی کوردستان ساڵ بە ساڵ ئاستی بەرەووپێشتر دەچێت یاریزانانی خولەکە زیاتر بەدەردەکەون ، بەش بە حاڵی خۆشم ھیچ گرفتێکم لەگەڵ ھیچ یانەیەک نییە و وەرزشی خۆم ئەنجام دەدەم.
کارزان کانەبی
Top