پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یەكەم یاری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا

پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یەكەم یاری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا
وا بریارە ئەمرۆ یەكشەممە كاتژمێر 3ی ئێوارە بە كاتی كوردستان، هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری خۆی لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا بەرانبەر هەڵبژاردەی سیزكلاند ئەنجام بدات لە یاریگای دینامۆی هەرێمی ئەبخازیا.
بۆ ئەم یارییە خەسرەو گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان پێكهاتەی خۆی بۆ یارییەكە دەستنیشانكردووە.
میللەت جەمال نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لە لێدوانێكی دا گوتی: پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ یارییەكەی ئەمرۆ بەمشێوەیە.
گۆڵپارێز: سەرهەنگ موحسین
هێڵی بەرگری: جاسم حاجی - خالید موشیر - هەردی سیامند - بەیار ئەبو بەكر
هێڵی ناوەراست: میران خەسرو - عەلی عەزیز - دیار رەحمان - كۆسرەت بایز
هێڵی هێرشبەر: فەرهەنگ وریا - فەرحان شوكر.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی كوردستان لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتیەكە شانبەشانی هەردوو هەڵبژاردەی سیزكلاند و كۆریای یەكگرتوو یاری دەكات.
رێبین رەمزی
Top