ناوبژیوانانی كوردستان یاری خاوەن یاریگا و جەماوەر بەرێوە دەبن
دەستەی ناوبژیوانانی كوردستان بەشداری لە بەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە دەكەن، كاتێك لە كاتژمێر 8ی شەو بە كاتی كوردستان یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا میواندار و هەڵبژاردەی دوورگەكانی جاكوس بەرێوە دەبن.
میللەت جەمال نێردراوی لێژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی: وا بریارە ناوبژیوانانی كوردستان یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەبخازیا و دووورگەكانی جاكۆس ئەنجام بدرێت و ستافەكەش بریتیە لە ناوبژیوانی ناوەراست لەبیب حەبیب و دارا جەلال یاریدەدەری یەكەم و سەفین قادر یاریدەدەری دووەم و محەمەد حەسەن ناوبژیوانی چوارەم.
هەر لەم یارییە لێژنەی میوانداری پاڵەوانێتیەكە جعفەر فەهیم وەكو سەرپەرشتیاری یارییەكە دەستنیشانكراوە.
جێگەی باسە دووەمین پاڵەوانێتی كۆتیفا لە بەشداریكردنی 12 هەرێم ئەنجام دەدرێت و بەسەر چوار كۆمەڵە دابەشكراون.
رێبین رەمزی
