ھەڵبژاردەی کوردستان ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سزیکیلاند دەبێتەوە

ھەڵبژاردەی کوردستان ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سزیکیلاند دەبێتەوە
ھەڵبژاردەی کوردستان ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سزیکیلاند دەبێتەوە
بڕیارە سبەی یەک شەممە لە ھەرێمی ئەبخازیا لە وڵاتی رووسیا یارییەکانی جامی کۆنیفا بۆ ھەرێمەکان دەست پێبکات، ھەڵبژاردەی کوردستانیش کە رۆژی پێنج شەممە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بە فرۆکەیەکی تایبەتی گەشتی بەرەوو ئەبخازیاکردوە بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی ئەمساڵ، دوای گەیشتنی ھەڵبژاردەی کوردستان بە ئەبخازیا مەشق و ڕاھێنانەکانیان لەسەر دەستی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە خەسرۆگروون دەست پێکردوە و یاریزانەکانیش لەوپەری ئامادە باشیدان بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە بڕیاریسە سبەی ھەڵبژاردەی کوردستان لە یەکەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتیەکە ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی سزیکیلاند ببێتەوە لە کاتژمێر ٣ی ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەڵبژاردەی کوردستان بەلێنی ئەوەیان داوە بتوانن ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یەکەم سەرکەوتن بکەنە دیاری ھاندەرانیان لە ھەرێمی کوردستان.
کارزان کانەبی
Top