ئەم شەو جیھان چاوی لە سان سیرۆیە

ئەم شەو جیھان چاوی لە سان سیرۆیە
ئەم شەو جیھان چاوی لە سان سیرۆیە
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر٩.٤٥بەکاتی ھەرێمی کوردستان لە یاری کۆتایی چامیۆنس لیگ ھەردوو تیپەکەی پایتەختی ئیسپانیا ریال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ مەدرید شەڕی بەدەستھێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن لە وڵاتی ئیتالیا لە یاریگای سان سیرۆی تایبەت بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دواین یەکە و مەشقیەکانیان لە نێو یاریگاکە ئەنجام داوە سەرجەم ئەستێرەکانی یانەکەش لە ئامادە باشیدان بەتایبەتی ھەردوو ئەستێرەکەی یانەی شاھانە کریستانۆ رۆنالدۆ و گاریس بێل و بەلێنی سەرکەوتنیان داوە لە یارییەکە، لەبەرامبەریشدا کوڕانی سیمۆنی ئامادەکاری باشیان کردوە و بە نەیتی ئەنجامی شایستە ھاتوونەتە ئیتالیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ڕاھێنەرانی ھەردوو یانەکەش ھەریەک لە زێدانی ڕاھێنەری ریال و سیمۆنی ڕاھێنەری مەدریدیش ئەوەیان پشت کردەوە کە توانای بەدەستھێنانی نازناوەکەیان ھەیە و ئامادەکاری باشیان کردوە بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتی ئیتالیا رێ و شوێنی توندیان گرتۆتە بەر بۆ روودانی ھەر ئەگەرێک لە ئێستاشدا چاوی سەرجەم ھەوادارانی وەرزشی و راگەیاندکاران چاویان لەسەر یاریگای سان سیرۆیە کە ئایا ئەم شەو ریال مەدرید دەتوانی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ دووبارە دەکاتەوە یاخود ئەنجامەکە بۆ سیمۆنی دەبێت لە کوردستانیش ھەوادارانی وەرزشیی بە تامەزرۆیەوە لە چاوەڕوانی ئەم یارییەن و لە بەیانییەوە ئامادەکاری کردوە بۆ ئەم یارییە لە کافتریاکان.
کارزان کانەبی
Top