هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم راهێنانی لە ئەبخازیا ئەنجامدا
پێش دەستپێكردنی مەشقەكان، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و دڵشاد سالح سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەكە لەگەڵ ستافی راهێنەران و یاریزانان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و رێنمایی تەواویان پێ درا سەبارەت بە مەشق و چۆنیەتیی ئامادەكاری هەڵبژاردەكە .
خەسرۆ گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان رایگەیاند كە (ئەمڕۆ) كاتژمێر 3:30 بە هەمان شێوەی مەشقەكانی شاری هەولێر بەردەوام دەبن بۆ زیاتر خۆئامادەكرن بۆ یەكەم یارییان، كە بریارە رۆژی یەكشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی سزیكیلاند ئەنجام بدرێت و سبەی كاتژمێر 9 ی سەر لە بەیانی دووەم یەكەی راهێنانی هەڵبژاردەكە لە سەر هەمان یاریگە دەبێت .
میللەت جمال، محەمەد خالید
نێردراوانی لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی
