یانەی نەورۆز دەستی بە ڕازی كردنی یاریزانان كرد

یانەی نەورۆز دەستی بە ڕازی كردنی یاریزانان كرد

یانەی نەورۆز دەستی بە ڕازی كردنی یاریزانان كرد
یانەی وەرزشی نەورۆزی نوێنەری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ دەستبەكاربوونی وەلی كەریمی ڕاهێنەری یانەكە لە ئێستادا ئەنجامەكانی زۆر باش و بەرچاوە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی و یانەكە بە كۆكردنەوەی 47خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت، كارگێڕیی یانەی نەورۆز وەكو نوێنەری یانەكانی شارەكە بەشدار لە خولی بژاردە دەیانەوێ بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەكان كۆمەڵێك یاریزانی ئاست بەرز بهێننە ڕیزی یانەكەی و بۆ ئەوەی یانەكە بچێتە قۆناغێكی باشتر، هەر چەندە یانەی نەورۆز لە دوای هاتنی ڕاهێنەر وەلی كەریم ئاستی تیپەكەی بردۆتە قۆناغێكی زۆر باش، هەر چەندە یانەكە گرفتی دارایی هەبووە، بەڵام بەردەوام بووە لە پێشكەش كردنی ئاستی باش و هێنانی ژماریەك ئەستێرە بۆ یانەكەش تیپەكەی گەیاندە ئەم قۆناغەی ئێستا، كارگێڕیی یانەكە بیر لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی یانەكەی دەكات بۆ ئەوەی هەر زوو مۆڵەتی گواستنەوەیان نەبێت بۆ هیچ یانەیەك، چونكە لە زۆربەی یانەكانی عێراقی لیژنەی هێنانی یاریزانان دانراوە بۆ وەرزی تازەی خولەكە، یانەی نەورۆزیش گفتوگۆییەكانی دەستپێكردنەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانی بەرازیلی یانەكە نێتۆ ئاكارای هێرشبەری یانەكە، بەڵام نەورۆز بە فەرمی ئەوەی ئاشكرا نەكردوە كە كارەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئاكارا بە كۆتایی هاتبێت.

Top