كەمیل سەعدی بەرناكەوێ
كەمیل سەعدی بەرناكەوێ
ئەم وەرزە یانەی وەرزشی هەولێر یەكێك لە گرێبەستە گرینگەكانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەنجامدا لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراق كەمیل سەعدی كە ئەم وەرزە لە زۆربەی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی توانیویەتی سەركردایەتی یانەی هەولێر بكات لە ئەنجامە باشەكانی یانەكە و پاراستنی گۆڵی یانەكەی لە دژی یانە بەشداربووەكانی عێراقی، هەر چەندە لەم یارییانەی دوایی كەمیل سەعدی ڕۆڵێكی باڵای بینیوە لە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە، بۆیە بۆتە جێگای چاودێری زۆربەی یانەكانی بەشدار لە خولی ئەستێرەكان، لە ئێستادا یانەكانی عێراقی چاوەڕوانی كۆتایهاتنی خولەكەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم گۆڵپارێزە بۆخۆیان بگوازنەوە، جگە لە عێراق لە یانەی فیسلا كراكۆفی پۆڵەندی كە لە خولی پلەیەكی پۆڵەندییە هەموو هەوڵێكی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم یاریزانە بگوازنەوە، یانەی هەولێریش تاكو ئێستا هیچ ڕەزامەندییەكی نیشان نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لەم گۆڵپارێزە.
