هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم راهێنانی لە ئەبخازیا ئەنجامدا

هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم راهێنانی لە ئەبخازیا ئەنجامدا
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەێنی هەڵبژاردەی كوردستان لە تۆپی پێ یەكەم راهێنانی خۆی لە سەر یاریگەی ئوچخۆز لە شاری شۆخومی هەرێمی ئەبخازیا ئەنجامدا.
پێش دەستپێكردنی مەشقەكان، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و دڵشاد سالح سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەكە لەگەڵ ستافی راهێنەران و یاریزانان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا و رێنمایی تەواویان پێ درا سەبارەت بە مەشق و چۆنیەتیی ئامادەكاری هەڵبژاردەكە .
خەسرۆ گورون راهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان رایگەیاند كە (ئەمڕۆ) كاتژمێر 3:30 بە هەمان شێوەی مەشقەكانی شاری هەولێر بەردەوام دەبن بۆ زیاتر خۆئامادەكرن بۆ یەكەم یارییان، كە بریارە رۆژی یەكشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی سزیكیلاند ئەنجام بدرێت و سبەی كاتژمێر 9 ی سەر لە بەیانی دووەم یەكەی راهێنانی هەڵبژاردەكە لە سەر هەمان یاریگە دەبێت .

میللەت جمال، محەمەد خالید
نێردراوانی لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی
Top