زانیاری تەواو لەسەر هەرێمی ساپمی
هەرێمی ساپمی دەكەوێتە نێوان چوار وڵات ئەوەیش هەریەكە لە وڵاتانی (فنلندا و رووسیا و نەرویج و سوید)، بەفەرمی یەكێتی تۆپی پێی ساپمی لە ساڵی 2003 دامەزرا، بەڵام هەڵبژاردەی ساپمی بوونی هەبوو و لە ساڵی 1995 دامەزرا و یەكەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ دوورگەكانی ئیسلەندا ئەنجامدا و یارییەكەی بە ئەنجامی (4-2)گۆڵ دۆرا، گەورەترین سەركەوتنی هەڵبژاردەی ساپمی لە ساڵی 2006 بوو كاتێك بە ئەنجامی (21-1)گۆڵ لە هەڵبژاردەی مۆناكۆی بردەوە، گەورەترین دۆراندنی هەڵبژاردەی ساپمی لە ساڵی 1987 بوو، بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەڵمانیای رۆژئاوا بوو و بەئەنجامی (6-0) گۆڵ دۆرا.
هەڵبژاردەی ساپمی لە یەكەم پاڵەوانێتی كۆنیفا ئەنجامەكانی وەكو پێویست نەبوو كاتێك پلەی دەیەمی بە دەستهێنا، بەڵام لە دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا هەڵبژاردەكە چاوی لە ئەنجامی باشترە و ئێستا سوود لەو یاریزانانە وەردەگرێت، كە لە خولەكانی فنلندا و نەرویج و سوید یاری دەكەن.
هەڵبژاردەی ساپمی لە پۆلینی 21ی یەكێتی تۆپی پێی كۆنیفا بۆ هەرێمەكان دێت.
لەم پاڵەوانێتیە ساپمی بە درێسی سپی و سوور یاری دەكات.
رێبین رەمزی

