ئەلفێس پەیوەندی پێوەی کراوە
بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی بەڕەگەز بەرازیلی و یانەی بەرشلۆنە دانی ئەلفێس ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی گرێبەستی پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بچێت خولی کالچۆ رادیۆی کاتالۆنیاش ئەوەی ئاشکرا کردوە کە دانی نیازی رۆیشتنی ھەیە لە ریزی یانە کەتالۆنیەکە ، دینوراسانتانا ھاوسەری پێشووی یاریزانی ناوبراو و بەرێوەبەری کارەکانی بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندوە کەوا دانی ئەلفێس لەگەڵ ھیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە ئێستاش لە وڵاتی بەرازیلە و بیری تەنیا لای جامی کۆپا ئەمریکایە ، رۆژنامەی مارکا ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا لە لایەن ژمارەیەک لە یانەکانی ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیتالیا و تورکیا گرێبەستی پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بچێتە یەکێک لەم خولانە ، بەڵام بەفەرمی ئەلفێس نەچووتە ھیچ یانەیەک و دانی خۆشی حەز دەکات لەم وەرزە بچێتە خولێکی تر کە توانی لەم وەرزە دوو دەستکەوت لەگەڵ بەرشا بەدەست بھێنێت ئەمساڵ بەھۆی گرنگی دانی ئەم ھەموو یانەیە بەم یاریزانە خۆی ئارەزووی ئەوە دەکات بچێتە یەکێک لە یانەکانی کە گرێبەستیان پێشکەش کردووە.
کارزان کانەبی
