زانیاری تەواو لەسەر هەرێمی سیزكیلاند
هەرێمی سیزكلاند دەكەوێتە ناوەراستی رۆمانیا، خەڵكی سیزكلێر خەڵكی راستەقینەی هەنگارین، كە پێشتر پاسەوانی تایبەتی ئیمبراتۆری هەنگاری بوون، ئەمە تاكە ناوچەیە لە رۆمانیا، كە دانیشتوانی هەنگارین، هەرچەندە دیكتاتۆری پێشووی رۆمانیا نیكۆلای تشاوشیسكۆ هەوڵێكی زۆری دا ئەم ناوچەیە لەناو ببات بەتایبەتی دانیشتوانی، بەڵام كاریگەری لەسەر رێژەی دانیشتووانی نەبوو بەتایبەتی هەنگارییەكان.

لە ساڵی 2011 لە هەرێمی سیزكلاند ئەكادیمیایەكی تایبەت بە بواری تۆپی پێی دامەزرا بەمەبەستی پێگەیاندنی یاریزانان لەم هەرێمە، ئەم ئەكادیمیایە بە پاڵپشتی راستەوخۆی حكوومەتی هەنگاریا دامەزرا و گشت یاریزانەكانی ئەو ئەكادیمیایە، ئەوانی خاوەن بەهەرمەندن دەبنە یاریزانی ئەكادیمیای بۆشكاش-ی نێودەوڵەتی، كە ئەكادیمیایەكی بەناوبانگی تایبەتمەندە لە بواری تۆپی پێی لە هەنگاریا.
لە ساڵی 2014 هەڵبژاردەی سیزكلاند دامەزرا، كە زۆربەی یاریزانەكان لەم ئەكادیمیا پێگەیشتوون و یەكەم یاری خۆی لە هەمان ساڵ بەرانبەر هەرێمی ریتیا ئەنجامدا و یارییەكەی بە ئەنجامی (3-0) بردەوە، ئێستا لە هەرێمی سیزكلاند بایەخێكی زۆر بە بواری تۆپی پێی دەدرێت چەندین یاریگەی تایبەت بە چیمەنی دەستكرد و سروشتی دروستكراوە.
سیزكلاند بۆ یەكەم جارە بەشداری لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەكات، بەڵام لە ساڵی 2015 بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای كرد تایبەت بە هەرێمەكان و توانی پلەی پێنجەم بە دەستبهێنێت.

ئامانجی سەرەكی هەرێمی سیزكلاند لەم پاڵەوانێتیە گەیشتنە بە قۆناغی هەشت، بە پێی قسەكانی یەكێتی تۆپی پێی هەرێمی سیزكلاند هەوڵ دەدەن لە رێگەی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ جیهان بەسلمێنن، كە هەرێمەیەك هەیە حەز بە تۆپی پێی دەكات و لە رێگەی ئەم پاڵەوانێتیە هەرێمەی سیزكلاند بە هەموو جیهان بناسێنین.
سیزكلاند لەم پاڵەوانێتیە بە درێسی شین یاری دەكات وەكو درێسی سەرەكی و درێسی یەدەگ سوورە.
جێگەی باسە یەكەم یاری هەڵبژاردەی كوردستان لە بەرانبەر هەرێمی سیزكلاند دەبێت و هەڵبژاردەی سیزكلاند لە ریزبەندی 20یەمی پۆلینی یەكێتی كۆنیفا دێت.
ریبین رەمزی
