ئەرسناڵ گرێبەستی لەگەڵ تشاکا مۆرکرد

ئەرسناڵ گرێبەستی لەگەڵ تشاکا مۆرکرد
ئەرسناڵ گرێبەستی لەگەڵ تشاکا مۆرکرد
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بۆ وەرزی داھاتوو لە ئێستاوە دەستی بە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانان بۆ ئەوەی بتوانێ لە وەرزی نوێ ژمارەیەکی گەورە بێت لە خولی ئینگلیزی ، لە یەکەم گرێبەستیشی بەر لە ھاوینی ئەمساڵ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ گرانیت تشکای یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی برۆسیامونشگلادباخی ئەڵمانی مۆرکرد، رۆژنامەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بەبڕی ٣٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بووە ، ھێنانی تشاکای یاریزانی لاوی سویسری لەسەر داوای ئارسن فینگەری ڕاھێنەر بووە کە ماوەیەکی زۆرە چاوی لەسەر ئەم یاریزانە لاوەیە بۆ ئەوەی بتوانێ بە درێسی ئەرسناڵ یاری بەم یاریزانە بکات،دابین کردنی ئەم بڕە پارەیە لە مێژووی یانەی ئەرسناڵ شتێکی چاوەڕوان نەکرابووە کە پێشووتر یانەکە بڕی ٤٢ملیۆن جونەیی بۆ مەسعود ئۆزێل و بڕی ٣٥ملیۆن جونەی بۆ ئەلێکس شانسز بووە ئەمە سێ یەم یاریزانە کە گرێبەستی وا گەورەی پێشکەش بکرێت.
کارزان کانەبی
Top