مۆرینھۆ ھەوڵی مانەوەی گیگز دەدات

مۆرینھۆ ھەوڵی مانەوەی گیگز دەدات
مۆرینھۆ ھەوڵی مانەوەی گیگز دەدات
دوای ئەوەی ڤان گال لە دواین یاری لە جامی ئینگلتەرا توانی نازناوی جامەکە بۆ مان یونایتد بەدەست بھێنێت کاری ڕاھێنەرایەتی لەگەڵ یانەکە تەواو بوو بە رۆیشتنی ئەم ڕاھێنەرە ھۆلەندییە دەنگۆی رۆیشتنی راین گیگزی یاریدەدەری ناوبراویش بلاو بۆتەوە کە گوایە چیتر ناتوانی بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەی، سەرچاوە رۆژنامەوانەییەکانی ئینگلتەراش ئەوەیان بلاو کردوە کەوا مۆرینھۆی ڕاھێنەری تازەی یانەکەش داوای بەردەوامی گیگزی کردوە، سەرچاوەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا جۆزی لەگەڵ دەست بەرکار بوونی لە پۆستی ڕاھێنەری یانەی مان ستافی مەشقی خۆی دەیھێنێت بۆیە گیگز ئەوەی پێ باشتر بووە کە ئیدی کاری لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی ھاتووە کە ماوەی ٢٨ساڵە لەم یانەیە وەکو یاریزان و ڕاھێنەر خزمەتی کردوە ، رۆژنامەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردوە کەوا نیڤیلی یاریزانی پێشووی یانەکە رۆلی گەورەی گێراوە لە ھێنانی خۆزی بۆ یانەی مان ، رۆژنامەی تەلیگرافی ئینگلیزیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا گیگز دەیەوێت ھەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ مان یوانیتد بە کۆتایی بێنێت، کە ماوەی ٢٨ساڵ چەندین دەستکەوتی لەگەڵ ئەم یانەیە بەدەست ھێناوە، ھرەچەندە گرێبەستەکەی مۆرینھۆ بۆ ماوەی ٣ ساڵە بەب ڕی ٣٦ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی ، گیگزیش ئەوەی ڕت کردۆتەوە کەوا بەردەوام بێت لەگەڵ یانەی مان ، رۆژنامەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە مۆرینھۆ پەیوەندی بە ڤان گال کردوە بۆ ئەویە زانیاری وردی بداتێ لەسەر یانەی مان کە پێشووتریش ھەردوو ڕاھێنەر بە یەکەوە لە بەرشلۆنە کاریان کردوە.
کارزان کانەبی
Top