لیڤەرپوول گۆڵپارێزێکی ئەڵمانی کڕی
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە درێژەی چاودێری کردنی یاریزانانی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانن لە وەرزی نوێ خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی بەرز لەم وەرزە پێشکەش بکەن ، بۆیە لە یەکەم مۆرکردنی گرێبەست لەم وەرزەدا لە سەر دوای کلۆپی ڕاھێنەری ئەڵمانی گرێبەستیان لەگەڵ گۆڵپارێزی لاوی ئەڵمانی لوریس کاریوس واژوو کرد، بەرپرسانی یانە سوورپۆشەکەش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کاریوسی تەمەن ٢٢ ساڵ بەفەرمی بۆتە گۆڵپارێزی یانەکەیان لەبەرامبەر بڕی ٤.٧ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی لە یانەی ماینزەوە ھاتۆتە وڵاتی ئینگلتەرا کاریوس درێسی ژمارە ١ دەپۆشێت و کلۆپی ڕاھێنەر زۆر بە ئاستی ئەم ۆگڵپارێزە سەرسامە ھاتنیشی لە رێگەی ئەم ڕاھێنەر بووە ، ھێنانی یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی خولی ئەڵمانی لە رێگەی ھەوڵەکانی کلوپی ڕاھێنەری ئەڵمانی بووە کە ماوەیەکی زۆرە چاودێری ئەم گۆڵپارێزەی کردوە تا دواجار ڕازی کرد بە ھاتنی بۆ ئینگلتەرا .
کارزان کانەبی
