ئەرسەلان جەلال خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە ئەمساڵ سەرکەوت بۆ یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ،دوای ئەوەی سەردار ساڵحی ڕاھێنەری یانەکەش دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە کارگێڕانی یانەکەش پەنایان بردە بەر کوڕی یانەکەیان ئەرسەلان جەلالی ڕاھێنەری پێشووی یانەی نەورۆز کە ھەموو کات بەوە ناسراوە کە یانەکان بباتە ئاستی باشتر، لە بارەی وەرگرتنی پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەرسەلان جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەسەر داوای کارگێڕانی یانەکە بە شێوەی کاتی مەشقی یانەی پێشمەرگەم وەرگرتووە بۆ ئەم سێ یاریی داھاتووی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی شایستە پێشکەش بکەین، لە بارەی بەرنامەی تیپەکەش بۆ ئەم سێ یارییەی داھاتووش ئەرسەلان گوتیی " بە شێوەیەکی بەرنامە دارێژراو کارمان بۆ ئەوەی کردوە کە خۆمان ئامادە بکەین و بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، ئێستاش ئامادەکارییەکانم چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەنجام بەدەست بھێنم کاری تەواویشم لەسەر کردوە وەکو ڕاھێنەری یانەکە، لە بارەی مانەوەی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە یانەی خۆی بووەلە ڕابردوو وەکو یاریزان بۆ ماوەیەکی زۆر یاری بۆ ئەم یانەیە کردوە ئەرسەلان گوتی" من تەنیا بۆ ئەم سێ یارییە وەکو ھاوکاری لەگەڵ یانە کۆنەکەی خۆم کار دەکەم بۆ مانەوەشم لە دوای تەواو بوونی ئەم سێ یارییە ھیچ شتێکم باش نەکردوە لەگەڵ کارگێڕانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی من ئێستا کار دەکەم بیرم لەسەر ئەوەیە چۆن بتوانین کارێکی وا بکەین یانەکەین ببەین بۆ قۆناغی خولی نایابی یانەکانی کوردستان چونکە ئاستی چوار یانەکە زۆر بەھێزە پێشمەرگەش تیپێکی باشە و تۆکمەیە ئەوەی لەتوانامان بێت بۆ خزمەت کردنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامی دەدەین.
کارزان کانەبی
