گۆڵكارانی خولی پلە یەكی كوردستان بناسە

گۆڵكارانی خولی پلە یەكی كوردستان بناسە
لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی دووەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، ركابەری لەسەر نازناوی گۆڵكاری خولەكە لە نێوان یاریزانان بەردەوامە و سێ یاریزان نزیكن لە بە دەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولی پلە یەكی كوردستان لەم وەرزە.
ریزبەندی گۆڵكاران بەمشێوەیە:
1- مستەفا مەحمود یاریزانی یانەی سیروانی نوێ 8 گۆڵ
2- یونس شكور یاریزانی یانەی گازی باكوور 7 گۆڵ
3- شاڵاو عەباس یاریزانی یانەی سیروانی نوێ 6 گۆڵ.
جێگەی باسە چەند یاریزانێكی تریش 5 گۆڵ و 4 گۆڵیان هەیە و چانسی بە دەستهێنانی نازناوی گۆڵكاری خولەكە هەیە.
وا بریارە رۆژی شەممە یارییەكانی دوا هەفتەی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجام بدرێت و بەفەرمی نازناوی گۆڵكاری خولەكە یەكلایی دەكرێتەوە.
رێبین رەمزی
Top