هێبرنیان بووە پاڵەوانی جامی ئوستكلندە

هێبرنیان بووە پاڵەوانی جامی ئوستكلندە
رۆژی شەممە یاری كۆتایی جامی ئوسكتلندە لە نێوان هەردوو یانەی گلاسكۆ رێنجرز و یانەی هێبرنیان ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەی هێبرنیان توانیان نازناوی پاڵەوانێتیەكە ببنەوە بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ، گۆڵەكانی هێبرنیان لە رێگەی یاریزانان (ئەنتۆنیۆ ستۆكس دوو گۆڵ، دێڤید گرای، ) تۆماركرا و گۆڵەكانی گلاسكۆ لە رێگەی یاریزان (كینی میلەر، ئەندرۆ هالیدێ) تۆماركرا.
دوای یارییەكە هاندەرانی یانەی هێبرنیان ئاهەنگی سەركەوتنیان گێرا دوای ئەوەی یانەكەیان دوای 114 ساڵ لە چاوەروانی بۆ یەكەم جار جامی ئوسكتلەندە بە دەست دەهێنن، پاش ئەوەی لە ساڵی 1902 بووە پاڵەوانی جامی ئوستكلندە.
جێگەی باسە یانەی هێبرنیان لە ساڵی 1875 دامەزراوە.
رێبین رەمزی
Top