یەكەم یاریزانی قەتەری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری دەكات
ئەكرەم عەفیف تەمەن 19 ساڵ بووە یەكەم یاریزانی كەنداو لە خولی ئیسپانیا یاری بكات و هەروەها یەكەم یاریزانی قەتەر لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری بكات.
ئەكرەم عەفیف دەرچووی ئەكادیمیای ئەسپایر لە قەتەرە پاشان چووە ریزی یانەی سەد-ی قەتەری دواتر پەیوەندی بە لاوانی یانەی ڤیاریال كرد پاشان ئەم یانەیە فرۆشتیە یانەی ئۆبین بەلژیكی، كە لە خولی پلە دووی بەلژیكی یاری كرد و توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و لە 25 یاری 8 گۆڵی تۆماركرد و هاوكاری یانەكەی كرد بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە یەكی بەلژیكی.
ئەكرەم عەفیف لە هێڵی هێرشبەر لە باڵەكانی راست و چەپ یاری دەكات و خاوەنی خێراییەكی نموونەیە و یاریزانێكی بەجموجۆڵە.
جێگەی باسە بەهۆی ئاستە بەرزەكەی ئەكرەم عەفیفە لە گشت هەڵبژاردەكانی قەتەر یاری دەكات لە یەك كاتدا، هەڵبژاردەی لاوان و ئۆڵۆمپی و تیپی یەكەم و یانەی ڤیاریال لەم وەرزدا پلەی چوارەمی لە خولی ئیسپانیا بە دەستهێنا و بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
