سبەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ و کۆیە بەیەک دەگەن

سبەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ و کۆیە بەیەک دەگەن
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەکی کوردستان
سبەی گازی باکوور و پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ و کۆیە بەیەک دەگەن
کارزان کانەبی
بڕیارە سبەی یەک شەممە لە دوو یاریگای شارەکانی کوردستان دوو یاری گرنگ لە ھەفتەی پێنجەمی چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەرێوە بچێت ، ئەم دوو یارییە بۆ ھەر چوار یانەکە گرنگ و تایبەت مەندی خۆی ھەیە، یانەی گازی باکوور کە ھەفتەی ڕابردوو دووچاری شکتسێکی چاوەڕوان نەکراو بوو لەسەر دەستی یانەی سیروانی نوێ ئەم ھەفتەیە لە نێو یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی شارەکەی ڕووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنین و ھەریەک لە عەبدوللا مەحمود و ئەرسەلان جەلال پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بھێنن و خۆیان بگەینە خانەکانی دووەمی ریزبەندی یانەکان، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی سیروانی نوێ میوانداری یانەی کۆیە دەکات بۆ ئەم یارییەش یانەی سیروان تەنیا پێویستی بەیەک خاڵە بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لەبەرامبەریشدا یانەی کۆیە ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ سەرکەوتن بەدەست بھێنێت و لە ناو خانەی کێبرکێیەکان بمێنێتەوەسەرکەوتن لەم یارییە بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، ھەردوو یارییەکەش لە کاتژمێر ٣٠-٤ئێوارە بەرێوە دەچێت.
١-سیروانی نوێ ٩خاڵ
٢-پێشمەرگەی سلێمانی ٥خاڵ
٣-گازی باکوور٤خاڵ
٤-کۆیە ٤خاڵ
Top