دوو یاریزان پەیوندییان بە یانەی گازی باكوور كرد

دوو یاریزان پەیوندییان بە یانەی گازی باكوور كرد
بەمەبەستی بەهێزكردنی تیپەكەی لە خولی پلە یەكی كوردستان و پارێزگاریكردن لە چانسی سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، لەسەر راسپاردەی راهێنەر عەبدوڵڵا مەحمود بەفەرمی یانەی گازی باكوور گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان مۆركرد بۆ ئەوەی لە دواین دوو یاری یانەكەیان لە چوار گۆشەی زێرین بەشداری بكەن.
بەفەرمی یاریزانی یانەی مینا و پێشووی یانەی دهۆك زیاد ئەحمەد پەیوەندی بە یانەی گازی باكوور كرد، زیاد ئەحمەد یەكێكە لە باشترین یاریزانانی هێڵی هێرشبەر توانی لە وەرزی رابردوو ئاستێكی نموونەیی لەگەڵ یانەی دهۆك پێشكەش بكات دواتر لەم وەزرە لەگەڵ یانەی مینا ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد.
وهەروەها یانەی گازی باكوور بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی كەركووك سەعد جاسم مۆركرد.
جێگەی باسە رۆژی یەكشەممە لە یاریگەی خۆیدا یانەی گازی باكوور میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات لە یارییەكی چارەنووس و یەكلایكەرەوەدا بۆ هەردوو یانە.
رێبین رەمزی
Top