رۆدریگز لە مەدرید دەمێنێتەوە

رۆدریگز لە مەدرید دەمێنێتەوە
رۆدریگز لە مەدرید دەمێنێتەوە
ھەر چەندە دەنگۆیەکی زۆری راگەیاندنەکان ھەبوو سەبارەت بە رۆیشتنی جیمس رۆدریگزی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بۆ یەکێک لە یانەکانی مان یونایتد و یۆڤانتۆسی ئیتالی بە ئامانجی رزگار بوون لە کورسی یەدەگ، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ھەوڵی ئیسپانی نزیک لە یانەی شاھانە ئەوەیان بلاو کردۆتەوە کەوا رۆدریگزی کۆلۆمبی بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەی مەدرید و ناچێتە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مان یونایتد ، رۆژنامەی مارکاش ئەوەی بلاو کردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی مەدرید ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا رۆدریگز بۆ فرۆشتن نییە بۆ ساڵی داھاتووش لە ژێر سەرپەرشتی زێدان ڕاھێنەر بەردەوام دەبێت بۆ یاری کردن لە ریزی یانەی شاھانەبۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی باشتر پێشکەش بکات،ھەرچەندە یانەکانی مان یونایتد و یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان پارەی باشیان بۆ دانابوو بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەکانیان، زیزۆی ڕاھێنەر لە وەرزی نوێ دەرفتی زیاتر بەم یاریزانە دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ پێکھاتەی زێدان خۆی بگونجێنێ لە یارییەکان.
کارزان کانەبی
Top