یانەی كۆیە تووشی سزایەكی قورس بوو

یانەی كۆیە تووشی سزایەكی قورس بوو
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شەممە لە بارەگای خۆیدا كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا، كە تیاییدا یانەی كۆیە تووشی سزایە قورس بوو.
بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی كۆیە و پێشمەرگەی سلێمانی، كە لە چوارچێوەی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان بۆ تۆپی پێی، كە تیاییدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكەی بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ بردەوە، بەهۆی رووداوەكانی یارییەكە و كۆنترۆلنەكردنی جەماوەری یانەكەی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سزای یانەی كۆیە دا و بەمشێوەی خوارەوە.

1- گواستنەوەی چوار یاری یانەی كۆیە بۆ دەرەوەی یاریگەی خۆی و بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر.

2- غەرامكردنی یانەی كۆیە بە بِری 500.000 پێنج سەد هەزار دینار.

3- لە یاری نێوان هەردوو یانەی كۆیە و گازی باكوور لە چوارچێوەی یارییەكەی جەولەی سێیەمی قۆناغی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان لە یاریگەی بروسك لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت و بە بێ ئامادەبوونی جەماوەر.

د- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانەی كۆیە بۆ كۆنترۆڵكردنی جەماوەرەكەی بە پێچەوانەوە سزایەكان توندتر دەبێت.
جێگەی باسە یانەی كۆیە خاوەنی چوار خاڵە لە پلەی سێیەمی خولەكە دێت.
رێبین رەمزی
Top