مەزن محەمەد گەڕایەوە یانەی ئافرەتانی ھەولێر
دوای ئەوەی لە دوای کۆتایی ھاتنی خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان مەزن محەمەد ڕاھێنەری تیپی فوتساڵی یانەی ئافرەتانی ھەولێرو و یاریدەدەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی عێراق دوای چەندین ساڵ لە بەردەوامی لە کاری ڕاھێنەرایەتی لە یانەکە دەستی لە مەشقی تیپی فوتساڵی یانەکە کێشایەوە، دوای ھەوڵدانێکی زۆر لەلایەن یانەی ئافرەتانی ھەولێر جارێکی تر مەزن گەڕایەوە یانەی ئافرەتانی بەڵام ئەمجارە بە کارێکی تر، لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ یانە کۆنەکەی مەزن محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی من دەستم لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی یانەکە کێشایەوە بۆ ماوەیەک پشووم دا و سەرقاڵی کاری ڕاھێنەرایەتی بووم لەگەڵ ھەڵبژاردەی کچانی عێراق ، بۆیە سەرۆک و کارگێڕانی یانەی ئافرەتانی ھەولێر زۆر داوایان لێم کرد وەکو ڕاھێنەر بگەرێمەوە ، بەڵام بەھۆی ئەوەی من نەمتوانی ئەو کار بکەم داوایان کرد وەکو سەرپەرشتیار لەگەڵیان کاربکەم ئەوە کارەشم پەسند کرد و ئێستا ھەوڵ دەدەین تیپێکی بەھێز دروست بکەین بۆ یانەکە.
کارزان کانەبی
