سیڤیلیە بووە پاڵەوانی یۆروپا لیگ

سیڤیلیە بووە پاڵەوانی یۆروپا لیگ
لە شاری بازل-ی سویسری یاری كۆتایی خولی یۆرزپا لیگ لە نێوان هەردوو یانەی سیڤیلیە ئیسپانی و لیڤەرپوول-ی ئینگلیزی ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەی سیڤیلیە توانی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی و پێنج جار لە مێژووی خۆی نازناوی ئەم خولە بە دەستبهێنێت، كە توانی لە یاری كۆتایی بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوول-ی بردەوە، گۆڵەكانی یانەی سیڤیلیە لە رێگەی یاریزانان (كیڤن گامێرۆ،خۆرخی ئەندوخار، كۆكی) تۆمار كرا و تاكە گۆڵی یانەی لیڤەرپوول لە رێگەی یاریزان (دانێل ستۆریدج) تۆماركرا.
بەم ئەنجامە یانەی سیڤیلیە مێژووی بۆ خۆی تۆماركرد، كە لە ماوەی 11 پاڵەوانێتی توانی 5 جار نازناوەكە بە دەستبهێنێت، وهەروەها لە وەرزی داهاتوو یانەی سیڤیلیە راستەوخۆ بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات.
رێبین رەمزی
Top