هەڵبژاردەی كوردستان دووەم سەركەوتنی لە یاری دۆستانە بە دەستهێنا

هەڵبژاردەی كوردستان دووەم سەركەوتنی لە یاری دۆستانە بە دەستهێنا
بەمەبەستی خۆئامادەكردنی بۆ دوومین پاڵەوانێتی كۆنیفا، كە وا بریارە لە كۆتایی ئەم مانگە لە هەرێمی ئەبخازیا-ی رووسیا ئەنجام بدرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر هەڵبژاردەی كوردستان میوانداری یانەی گارە-ی كرد، لەم یارییەدا هەڵبژاردەی كوردستان توانی سەركەوتن بە دەستبهێنێت بەئەنجامی (3-1) گۆڵ.
گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە رێگەی یاریزانان فەرهەنگ وریا دوو گۆڵ و فەرحان شكور تۆمار كرا و تاكە گۆڵی یانەی گارە لە رێگەی یاریزان زێدان زنار تۆمار كرا.
لەم یارییە خەسرەو گۆرون بە دوو پێكهاتە یاری كرد و تا ئێستا نەگەیشتۆتە پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەكە.
هەفتەی رابردوو هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری دۆستانەی خۆی بەرانبەر یانەی گازی باكوور ئەنجامدا و بە تاكە گۆڵی جاسم حاجی سەركەوتنی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
Top