ئەم ئێوارەیە ھەڵبژاردەی کوردستان ڕووبەرووی گارە دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییە دۆستانەکانی ھەڵبژاردەی کوردستان بۆ خۆئامادەکارییەکانی بۆ پاڵەوانێتی کۆنیفا لە ھەرێمی ئەبخازییا کە بڕیارە لە ٢٩ی ئەم مانگە یارییەکانی بەرێوە بچێت، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە کاتژمێر ٣٠-٥ی ئێوارە ھەڵبژاردەی کوردستان دووەم یاری دۆستانەی ئامادەکاری خۆی لەبەرامبەر یاەی گارەی شاری دھۆک ئەنجام بدات کە یاری ڕابردووی بە تاکە گۆلێک لە یاەی گازی باکوری بردبووە ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانە بۆ دیاری کردنی کەم و کورییەکانی تیپەکەیەتی جگە لەوەش یاری کردن بەسەرجەم یاریزانانی تیپەکە بۆ ئەوەی بتوانێ بۆ ئەم پاڵەوانیتیە تیپێکی تۆکمە دروست بکات بۆ بەشداری کردن لە یارییەکانی خولەکە، ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە ھەڵبژاردەی کوردستان مەشقەکانی بەسەرپەرشتی ڕاھێنەر خەسرۆ گروون دەست پێکردوە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئەنجامی شایستە بگەرێنەوە کوردستان.
فۆتۆ: سانی ناسح
