سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنیان تۆمارکرد

سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنیان تۆمارکرد
لە چوار گۆشەی زێرینی خولی کوردستان
سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی چوارەم قۆناغی دووەمی چوارگۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دوو یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە شاری سلێمانی یانەی گازی باکوور بووە میوانی یانەی سیروانی نوێ لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ بە رێنماییەکانی رزگار عەلی ڕاھێنەر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و سەرکەوتنیان لەسەر یاریگای خۆیان تۆمارکرد بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ بەم ئەنجامەش یانەی سیروانی نوێ لە پێشەنگی یانەکان مایەوە بە کۆکردنەوەی ٩خاڵ، لە شاری کۆیەش یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە سەرپەرشتی ئەرسەلان جەلال ڕووبەرووی یانەی کۆیەی خاوەن یاریگا بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست ھێنا.
١-سیروانی نوێ ٩خاڵ
٢-پێشمەرگەی سلێمانی ٥خاڵ
٣-کۆیە ٤خاڵ
٤-گازی باکوور٤خاڵ
Top