سێشەممە یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجام دەدرێت

سێشەممە یارییەكانی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجام دەدرێت
وا بریارە رۆژی سێشەممە كاتژمێر 4:30ی ئێوارە یارییەكلتی جەولەی چوارەمی قۆناغی دووەمی خولی پلە یەكی كوردستان قۆناغی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا یانەی سیروانی نوێ پێشەنگی ریزبەندەكە میوانداری یانەی گازی باكوور دەكات لە یارییەكی گرنگ و چارەنووسازیدا بۆ هەردوو یانە، چونكە بردنەوەی سیروانی نوێ واتە نزیكبوونەوەی هەنگاوێك بۆ سەركەوتن بۆ خولی پلە نایابەكان و هەروەها گازی باكوور بۆ بە دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە یاری دەكات تاوەكو دووبارە بگرێتەوە نێو ركابەرییەكە.
لە یارییەكی گرنگ دا لە یاریگەی كۆیە هەردوو یانەی كۆیە و پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی یەكتر دەبنەوە، لەم یارییە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دواین چانسی خۆی بۆ سەركەوتن بۆ خولی نایاب لەم یارییە تاقی دەكاتەوە، چونكە تەنیا سەركەوتن دەبێتە فریادۆسی یانەكە، لە بەرانبەردا یانەی كۆیە لە هەوڵ دەدات پارێزگاری لە پلەی دووەمی ریزبەندیەكە بكات لە نێو خاك و جەماوەریدا سەركەوتن تۆمار بكات.
خشتەی یارییەكان بەمشێوەیە:
كۆیە - پێشمەرگەی سلێمانی یاریگەی كۆیە
سیروانی نوێ - گازی باكوور یاریگەی سیروانی نوێ
ریزبەندی قۆناغی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی كوردستان بەمشێوەیە:
1- یانەی سیروانی نوێ 6 خاڵ
2- یانەی كۆیە 4 خاڵ
3- یانەی گازی باكوور 4 خاڵ
4- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 2 خاڵ.
جێگەی باسە تەنیا دوو یانە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
Top