شاڵکە گرێبەستی لەگەڵ نالدۆ مۆرکرد

شاڵکە گرێبەستی لەگەڵ نالدۆ مۆرکرد
شاڵکە گرێبەستی لەگەڵ نالدۆ مۆرکرد
یانەی شاڵکەی ئەڵمانی بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی بەرایزلی نالدۆ کردوە بە گواستنەوەی ئازاد بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ سوود لەتواناکانی ئەم یاریزانە ببینی ، نالدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ ماوەیەکی زۆرە لە خولی ئەڵمانی یاری دەکات و گرێبەستەکەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٨یە ئاستی باشی پێشکەش کردوە بە تایبەتی لە ھێلی بەرگری لەگەڵ یانەی فۆلسبۆرگ ، یانەی لیڤەر پوول لە ھەولی ئەوە بوو کە ئەم یاریزانە بگوازێتەوە بەڵام یانەی شاڵکە سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی ناڵدۆ کریستیان ھیدیل بەرێوەبەری نوێ تۆپی پێی یانەی شاڵکە ئەوەی ئاشکرا کردوە کەە نالدۆ بە شێوەی بەبێ بەرامبەر ھێناوەتە یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە وڵاتی بەرازیل رووی لە خولی ئەلمانیا کردوە لەگەڵ یانەکانی فێردەبرێمەن و فۆلسبۆرگ جامی ئەڵمانیای بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top