بەرسیلۆنە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڤان دینیس دەدات

بەرسیلۆنە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڤان دینیس دەدات
بەرسیلۆنە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڤان دینیس دەدات
کارگێڕانی یانەی بەرسیلۆنا لە ئێستاوە ھەوڵی بەدەستھێنانی ژمارەیەک یاریزانان دەدات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بیانکاتە یاریزانی بلوگرانا، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یانەی بەرسیلۆنا بە فەرمی ھەوڵی بەدەستھێنانی یاریزانی یانەی ڤیاریال ڤان دینیس سواریزی داوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەکە بکات لە ھاوینی ئەمساڵ کە ناوبراو گرێبەستی سێ یانەی ڕەت کردۆتەوە ، ئەم رۆژنامە ئیسپانییە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا ھەریەک لە یانەکانی ئەرسناڵ و تۆتنھامی ئینگلیزی و ناپۆلی ئیتالی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە ٢٢ ساڵە واژوو بکەن بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە ببینن، دینیسی یاریزانی ناوبراو ئارەزووی ئەوە دەکات بۆ ئەوەی بگەرێتەوە یانەی بەرسیلۆنا بۆ ئەوەی بتوانێ سوود بەم یانە کەتالۆنیا بگەینێ، رۆژنامەکەش ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا بەرپرسانەی یانەی بلۆگرانا ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئەوانیش بە ھیوای ئەوەن لە ماوەیەکی زۆر کورت ئەم یاریزانە بگەرێنەوە ھەرێمی کەتالۆنیا ، چونکە کاری یانە ئیسپانیەکە پشت بەستنە بەم یاریزانە لاوانە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لەوان وەربگرن تاکو ئێستاش ئەم کارە بەتەواوی لە نێوان ھەردوو تیپ بە کۆتایی نەھاتووە.
کارزان کانەبی
Top