گازی باكوور یەكەم سەركەوتنی لە خولی فۆتسالی نایابی عێراق بە دەستهێنا

گازی باكوور یەكەم سەركەوتنی لە خولی فۆتسالی نایابی عێراق بە دەستهێنا
رۆژی پێنجشەممە لە شاری كەربەلا یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی فۆتسالی عێراق لەسەر ئاستی كوران دەستی پێكرد بە بەشداریكردنی 10 یانە، كە تیاییدا یانەی گازی باكوور تاكە یانەی گازی باكوور تاكە یانەی نوێنەری كوردستانە لەم خولە.
لە یەكەم یاریدا یانەی گازی باكوور توانی سەركەتنێكی گەورە تۆمار بكات و بە ئەنجامی (4-0) گۆڵ لە یانەی خالدون بباتەوە.
ئەنجامی یارییەكان بەمشێوەیە بوو.
شورتە - بەلەدیە ناصریە 4-2
نەفتی جنوب - شەرقیە 4-3
نەفتی ناوەراست - بلادی 6-1
كوفە - گازی باشوور 4-4
گازی باكوور - خالدون 4-0
جێگەی باسە یانەی نەفتی ناوەراست پاڵەوانی خولەكە لە وەرزی رابردوو.
رێبین رەمزی
Top