هەڵبژاردەیەك لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەكشێتەوە

هەڵبژاردەیەك لە پاڵەوانێتی كۆنیفا دەكشێتەوە
دوای ئەوەی لە هەرێمی ئەبخازیا تیروپشكی دووەمین پاڵەوانێتی كۆنیفا راكێشرا بە بەشداریكردنی 12 هەڵبژاردەی هەرێمەكان و بەسەر چوار كۆمەڵە دابەشكران، بەفەرمی هەڵبژاردەی هەرێمی (رۆمانیا پیوبل) كشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتیەكە راگەیاند بە بێ دیاریكردنی هۆكاری كشانەوە، لە بەرانبەردا كۆنیفا بریاری دا لە شوێنی هەڵبژاردەی هەرێمی (رۆمانیان پیوبل)، هەڵبژاردەی هەرێمی (پادانیا) بەشداری دەكات و لە كۆمەڵەی سێیەم خولەكە یاری دەكات، پاش گۆرانییەكان كۆمەڵەكان بەمێشوەیە:
کۆمەڵەى یەکەم :ئه‌بغازیا، دوورگه‌ی چاگۆس، ئه‌مه‌ریكای رۆژئاوا
کۆمەڵەى دووەم: کوردستان، سزیكلیلاند، كۆریای یه‌كگرتوو
کۆمەلەى سێیەم:قوبرسی باكوور، ریتیا، پادانیا
کۆمەڵەى چوارەم:په‌نجاب، ساپمی، سۆمالیلاند
یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە لە رۆژی 1ی حوزێران تا 8ی حوزێران بەردەوام دەبێت لە هەرێمی ئەبخازیای رووسی.
رێبین رەمزی
Top