پێنجشەممە یاریگەی كەربەلا-ی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە

پێنجشەممە یاریگەی كەربەلا-ی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە
وا بریارە رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی یاریگای كەربەلا-ی نێودەوڵەتی بكرێتەوە بە بەرێوەچوونی ئاهەنگێكی قەشەنگ.
یاریگەی كەربەلا نێودەوڵەتی لە ساڵی 2011 بەردی بناغەی دروستكردنی لە لایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق داندرا، كە كۆمپانیای بهادر كۆل-ی توركی بەسەرپەرشتی د.بەژار عەلی جوكل یاریزانی دێرینی تۆپی دەستی كوردستان و یانەی هەولێر، كۆی گشتی تێچووی ئەم یاریگایە یەك ملیار و 16 ملیۆن دیناری عێراقیە، كە جگە لەم یاریگایە دوو یاریگەی تر ئەنجام دەدرێت، كە یاریگایەك تایبەتە بە یاری گۆرەپان و مەیدان و ئەوەی تر یاریگەی دووەم كەربەلا دەبێت.
یاریگەی كەربەلا نێودەوڵەتی جێگەی 30 هەزار هاندەر دەبێتەوە و ماوەی 5 ساڵ كارەكان لەم یاریگایە بەردەوام بوو.
وا بریارە لە مەراسیمی كردنەوەی یاریگەی كەربەلا نێودەوڵەتی چەند مەراسیمێك ئەنجام بدرێت، هەر لەم مەراسیمدا د.بژار عەلی جۆكل وتەی كۆمپانیای پێشكەش دەكات بۆ ماوەی 5 خولەك، كە باس لە چۆنیەتی دروستكردنی یاریگا و كۆی گشتی تیچوو و چەند وردەكارێكی تایبەت بەم یاریگا بكات پاشان لە رێگەی شاشەی نێو یاریگای قۆناغەكانی كارەكانی ئەم یاریگایە لە رێگەی ڤیدیویەكی كورت پێشكەش بكرێت دواتر كاتژمێر 7:15 خولەكی ئێوارە یارییەكی دۆستانە لە نێوان یانەی كەربەلا و هەڵبژاردەی عێراق پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لە ساڵی 2007 ئەنجام بدرێت، كە تیاییدا راهێنەری بەرازیلی ڤێیرا بەمەبەستی سەرپەرشتی كردنی ئەم هەڵبژاردەیە ئێستا لە شاری كەربەلایە.
هەر بەم بۆنەیەوە، چەندین كەسایەتی وەرزشی لە كوردستان بانگهێشتی ئاهەنگی كردنەوەی یاریگەی كەربەلا-ی نێودەوڵەتی كراون وەكو (د.شاكر ئەحمەد سەمۆ)بەرێوەبەری گشتی وەرزش و سەفین كانبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر و بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر و تاریق عەبدولرەحمان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی هەولێر و نەوزاد قادر سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی لقی كەركووك.
جێگەی باسە ئەم یاریگایە لە ژێر سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی كەربەلا دەبێت و رەنگە لە وەرزی داهاتوو یانەی كەربەلا یارییەكانی لە خولی نایابی عێراق لەم یاریگایە ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی



Top